|
:.ماڵپهڕه
بهسوودهكان.: |
|
|
|
|
|
:.ئارمان ڕهسوڵ.: |
 |
|
پاش تهلهفۆن |
|
تەلەفونەکەم هەڵگرت وژمارەکەی ماڵی خۆمانم لێ نوسی
من چوزانم چارەنوسی ئەم پەیوەندیە ئەبێ بەچی
ووتم/ئەلوو توخوا چۆنی ئەی دایە گیان؟
ئەی ئەو خۆرەی لێم دەرئەکەوی بەیانیان
هەربەهۆی تۆوەیە ماوم کە گوێم لێت بێت هەروەک گوڵ
ئەگەشێمەوە
هەر خەیاڵی ئەوە ئەکەم جارێکی تر لەسەر ڕانت وەکو
جاران سارنێمەوە
دایکم ووتی/ چاوم ڕوونە کەچی چاویلکەم پێویستە
ئەی نازانی لەو کاتەوەی کە تۆ ڕۆشتووی من وا گۆچانم
بەدەستە
تەلەفونم داخستەوە و نەمتوانی بەردەوام بم
ئیتر هەر خۆمم خواردەوە ، نەمزانی چۆن قوتار بم
چەند ووشەیەک بون زۆر تیژ بوون نەمتوانی بەرگەیان بگرم
بۆ مردن گەڕام نەمزانی لە کوێ بۆ گیانیمی بکڕم
هۆ دایە گیان سوێند بە پرچە سپیی یەکانت...
سوێند بێ بە قوڵپی گریانت...
بەدوری و دابڕانت.....
بەهەناسەی سی یەکانت....
بیرت ئەکەم خۆشم ئەوێ ی من فەرشی پێ یەکانت.
|
|
فەرهەنگی گەردون |
|
لێم گەڕێ
با من دڵم نەبێتە مشتێک لە روح و نەچیتە گیانی
ئاسمانێکی تر و بانگەشەی توڕە بون نەکات.
من بورکانێکی داخی عەشقم و هەموو ڕۆژێک خۆم ئەخۆمەوە
تاکو هەرگیز ساردنەبمەوە و یان ئەشکەوتی هەستم پڕ
نەبێت لە گومانی رەشی ناخ سوتێن.
دامرکانەوەم ناوێت چونکە لە شکستی وەرینی گەڵاکان
ئەچێت لە پاییزدا،
خۆشکردنەوەی بارانێکی شەستەیم ناوێ کە لافاوی ڕوخاندنی
زەوی یەکانی ویژدان لەگەڵ خۆی نە بات ،
خۆرێکم ناوێ لێم هەڵێت ئەگەر شەوێکی دەیجوری بە دوادا
بێت و مانگ و ئەستێرەکان تیایدا بە شەڕ بێن .
|
|
دایه گیان |
|
هۆدایەگیان هۆدایەگیان کە
بانگم لێ ئەکەی بەگیان
گیانم وەک باڵدارێکی شێت ئەفڕێتە ناو قوڵپی گریان
وامەزانــــەبەم گریانەتاســــــەی دووری تــۆ
بـــشکێنم
من ئەمەێت جەستەی مـاندووم لەباوەشتا بــخەوێنم
بیرت ئەکەم هەموو کاتێ ڕوحــم لەزیــکری تۆدایــــە
ئەگەر نازی تۆم نەمێنێ ئەم دڵەی من بێ نـ-ـەوایە
بۆیە ئەڵێم هەتا مابم بــەئــاواتی
دیــــدارتــــــــــەوەم
خۆم بەشادومان ئەزانم کە لە ژێر پێ یە کانتـەوەم
چونکە ئەڵێن هەر بەهەشتە لەژێر پێ ی دایکانایە
چۆن خۆم بۆبەهەشت حازرکەم گەرلێم نارازی بێ دایە
بۆیە ئەڵێم ئەی خودایە ئەم کارەی منت بە دەستە
لە تەمەنم کەم کەرەوە من عومری دایەم مەبەستە
لە تەمەنم کەم کەرەوە با من مەرگی ئە نەبینم
چون ئەزانم بەرگە ناگرم زیاتر قوڵ مەکە برینم
|
|
پاش خهوێك |
ئاخ لەدەستی ئەم
دنیایە
چۆنی بڵێ ی ئەوا ناخۆشی
تێدایە
سەیر ئەکەی چەند ڕۆژێک دڵت خۆش بووە
بەڵام نازانی ولە پڕ تاوئەو خۆشییەی کە هە ت بووە!
وەکو پووشە و بەر ڕەشەباو بایەکی
بەهێز کەوتووە
* * * * *
زۆر زۆر سەیرە کە جار بە جار
خەندە دێت و کە دڵمانی پێ خۆش ئە بێ
ئیتر ئەڵێ بۆ دوا جارە و خۆری خەمە و
لە ووڵاتمان ئاوا ئەبێ..
* * * * *
بەڵام وایە سوڕی گەردوون
هەندێ زیندوو، هەندێ مردوون
هەندێدڵ خۆش ،هەم شادومان
هەندێ زەرد و بێتاقەت وهەمیشەوان
لە خەمستان
یان لە قوڵایی هەنسکی پڕ لەگریا
* * * *
خوایە ئەڵێم ئەگەر وایە
ئەوە گیانم لە پێناوی مردن دایە..
هەتا زووە ئەم ژینەم لێ بسێنەوە
چرای عومرم لێ خامۆش کە و
بۆ ئەم دنیا پڕ سەمەرە م جاریکی تر مەهێنەوە
* * * * *
ئیتر سەر کەمە سەر سەرین
بچمە خەوێکی قوڵەوە
خەوێک بێت پڕ لە ئارامی
جارێکی تر هەست نەکەم و
هەرگیز هەرگیز هەر بە خەبەر نەیەمەوە
* * * * *
بەڵام جی بکەم ئەوەی ئەم دڵەم ئەیەوێ
لەش ناتوانێجێ بە جێ ی کا
زوخاوی چەندساڵەی ژینم
لە سنگی پڕ ئاهم دەرکا
بیکاتە ناو شوێنێکی تر
بۆ هەتایە ئاسودە و ئارامتری کا
|
|
::.
6
.:: |
|
::.
5
.:: |
|
::.
4
.:: |
|
::. 3
.:: |
|
::.
2
.:: |
|
::.
1 .:: |
|
|
|