|
:.ماڵپه‌ڕه
به‌سووده‌كان.: |
|
|
|
|
|
:.ئارمان ڕه‌سوڵ.: |
 |
|
كوا عه‌شق |
|
له‌یادم که خۆت وا ده‌رخه نه‌ت ناسیووم
قه‌ت تۆنه‌بووی خۆشه‌ویستیت پێ به‌خشیووم
قه‌ت تۆنه‌بووی فرمێسکت به‌سه‌رما ئه‌ڕژان
پێت ئه‌وتم زۆر مه حاڵه بێ تۆ ژیان
ئه‌فسانه بوو گه‌ر بێ شه‌و‌شادم بخه‌وی
نه‌ت بیستایه هه‌زار ووشه له‌من شه‌وی
هه‌زار ئاخت هه‌ڵ ئه‌کێشا که‌تێم بگه‌ی
هه‌زاران نه‌خشه‌ت ئه‌کێشا که پێم بگه‌ی
هه‌رنه‌م ئه‌ویست دڵی خۆمت بۆ بکه‌مه‌وه
ئه‌مزانی که گرانه بیرت به‌رمه‌وه
ئاخر وایه ئه‌گه‌ر که‌سێ به وه‌فا بێ
ئه‌گه‌ر وه‌فا و خۆشه‌ویستی له‌ناخابێ
خۆشه‌ویستی له‌یاد نه‌کا زۆر مه‌حاڵه
هه‌رچه‌ند دابڕان ڕاستیه گه‌لێ تاڵه
به‌س نازانم تۆ چۆن چۆنی منت خۆش ویست
هه‌رله‌یه‌که‌مین جاره‌وه که ده‌نگمت بیست
که‌چی ئێستا هه‌رگیز له‌بیرت نه‌ماوم
واهه‌ست ئه‌که‌ی که من له ژیان نه‌ماوم
باوه‌ڕ بکه‌دووریت ئازاری نه‌داوم
هه‌رگیز ڕۆژێ واهه‌ست مه‌که بۆت سوتاوم
هه‌ر خه‌یاڵێک بوویت و هاتی تێ په‌ڕیووی
وه‌ک گوڵێکی به‌هاری بووی هه‌ڵوه‌ریووی
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئازارم ئه‌دا ئێستاکه
بیخه‌یته داوی خۆته‌وه کوڕێکی که
بیخڵه‌تێنی دنیای ئه‌ویش بشێوێنی
گه‌ڵای دره‌ختی خۆش به‌ختی بوه‌رێنی
ئه‌ترسم لی ی به‌ڕوح پاکی و هه‌ستیاری
له‌جێ گه‌ی گوڵ ووشه بۆ بکاته دیاری
یان پیت بڵێ شه‌ون شیعرت بۆ ئه‌نوسم
ده‌نا ناڕوات خه‌م و حه‌سره‌ت و کابوسم
هه‌موو شه‌وی هۆنراوه‌یه‌ک نه‌هۆنمه‌وه
هه‌موو شه‌وێ توند نه‌ت گوشم به خۆمه‌وه
هه‌رگیز خه‌وم لێ ناکه‌وت زۆر گرانه
ئاخر بۆچی عه‌شق وایه پر به ژانه
ئه‌وه‌ی که ئازارم ئه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌یه
که‌ناخه‌وم هه‌ر له‌ترسی ئه‌و خه‌وه‌یه
ئه‌ڵێم نه‌کو نه به‌ڕاستی نه به‌خه‌ون
که‌سێک ژیانی له‌ده‌ستدا و لێ ی ببێ وون
تۆ بچیته ژیانیه‌وه و هیچ نه‌زانێ
نه‌زانێ که ڕابردووی تۆ ئه‌مه‌تانێ
لێت تێ نه‌گا و نه‌زانێ ڕابردووت چۆنه
لا‌ی ڕوون نه‌بێ ئه‌م فێڵانه‌ت چه‌نده کۆنه
|
|
خۆر |
|
کە
دەرکەوتی وامزانی کە تاووە خۆرە و لە من هەڵدێ
بەیانی باشم کردووە زۆر دەمێکە لە بیرم دێ
کە چی ئێستا لە بەر چاوم کەسێکی تر وەکو خۆرە
ڕوناکی دوو چاوی ڕەشی پڕ تەلیسمی جۆراوجۆرە
تەلیسمی پەلکەزێڕینە پڕ سەرنج و ڕەنگاو ڕەنگە
پرچی ڕەشی هێندە خاوە وەکودەریایی ک‌ش و مەنگە
پەڕەی لێوی وەک شکۆفە تڕ و ئاڵە و جوان و شەنگە
خونچەی دەمی وەکو گوڵە کە چاوەڕێ ی یەکەم هەنگە
هیشتا هیچ کەس ووشەی عیشقی بە گوێدا نە چرپاندبوو
نامەی زۆر کەسی بۆ هات بوو هەموویانی دڕاندبوو
هێشتا پەنجەی ناسک و نەرمی بەر پەنجەی کوڕ نەکەووتبوو
تا ئێستا ووشەی بەڵێنی بە هیچ کەسێ نە ووتبوو
کە چی هاتی وەکو ئاگر لە ناو دڵم کرایتەوە
هەوڵم زۆردا لە ئەلبومی خەیاڵمدا نەسڕایتەوە
لە سەر ڕێگات ڕاوەستا بووم هەتا وەکو لێم دەرکەوی
کەسێکم دی لە دوور ئەبینی دڵنیا نە بووم کە ئەوی
کە دەر کەوتی نەمتوانی لە ئاستدا نە یە مە گۆ
هەر نەمتوانی کە پێت نەڵێم ئەم شیعرەم نوسیوە بۆ تۆ
کە پێم ووتی بەیانیت باش زۆر سارد وەڵامت دامەوە
ئەو هەموو هەستەی هەم بوو بۆت لە ناو دڵما توانمەوە
بەڵام کاتێ کە تێ پەڕیت ئاوڕێکت لێم دایەوە
زانیم کە ئاگری عەشق لە ناو دڵتا کرایەوە.
|
|
جه‌ژنانه |
|
وه‌رو و له‌م
شه‌وه تاریکه چرای عومرم داگیرسێنه
وه‌ره‌و شوشه‌ی پڕ له ماچی له مێژینه‌ی لێو بشکێنه
تۆ له ناو دڵم ڕواوی به‌ڵام هێشتا خۆت نازانی
له ترپه‌ی دڵم نه‌گه‌شتووی هه‌ست ناکه‌ی وا خه‌م
سوتانی
من له چاوما هه‌ڵم گرتووی له دڵمدا داڵده‌م داوی
تۆ بۆ له هه‌ستم تێ ناگه‌ی ئه‌ها شیعرم بۆ داناوی
په‌نجه‌م ڕێبوارێکی تینوو بۆ تاڵی قژت عه‌وداڵه
ئیتر وه‌ره‌و بیکه ڕاستی ئه‌م خه‌ونه‌ی من ئه‌م
خه‌یاڵه
هانێ دڵم ته‌ماشاکه ، سه‌یری لێوم ووشکه‌ڵاتوو
سه‌یری سۆمای چاوه‌کانم له حزورتا بوون به سوتوو
له لا‌ی خه‌ڵکی ئه‌مڕۆ جه‌ژنه له‌لای منیش خه‌مبارانه
وه‌ره‌و دڵی خۆتم به‌رێ له جیاتی نوقڵ و جه‌ژنانه
|
نووسه‌ر:ئارمان
ڕه‌سوڵ-- له‌رێ که‌مال |
|
|
::.
6
.:: |
|
::.
5
.:: |
|
::.
4
.:: |
|
::. 3
.:: |
|
::.
2
.:: |
|
::.
1 .:: |
|
|
|