|
:.ماڵپه‌ڕه
به‌سووده‌كان.: |
|
|
|
|
|
:.چاوه.: |
 |
|
هه‌ر تۆ |
|
دڵم قوربانی تنۆك تنۆك فرمێسکی
چاوه‌کانت بێ
دڵم قوربانی هه‌ناسه و هه‌نسکی گه‌رمی تۆ
بێ
دڵم قوربانی هه‌ست و سۆزی ناسکی تۆ بێ
دڵم قوربانی جه‌سته‌و رۆحی تۆی ئازیز بێ
خۆشم ئه‌وێت پــر به گه‌وره‌ی هه‌موو
جیـــهان
خۆشم ئه‌وێت تــــــــا دوا هه‌ناسه‌ی
ژیــــــــان
خۆشم ئه‌وێت به وێنه‌ی خۆشه‌ویستی مه‌م بۆ
زین
ئــازیزه‌که‌م هه‌تا دڵۆپێ خوێن له
جه‌سته‌مدا بکا هاتو چۆ
ته‌نـــــــــــــــــــها بۆ تۆ
ده‌ژیــــــــم و هه‌ر تۆم ده‌وێت تــــــۆ
هــــــه‌ر تۆی له‌ماڵــــی دڵم و هه‌ر تۆی
مـــــــــیوانی دڵـــم
که‌واته هه‌ر تۆیت و تۆ ... هه‌ر تۆم
ده‌وێت تــــــــــۆ
|
چاوه ..هۆڵندا
12.2007.08 |
|
|
خونچه‌یه‌کی بێ‌تاوان |
|
بۆ رۆحه سوکه‌که‌ی ( دوعا )
گیان |
|
ئه‌تۆ تازه خونچه‌یه‌کی پێگه‌شتو بویت
گوڵێکی سووری هه‌رده‌م گه‌شاوه بو یت
هه‌رگیز له باخی به‌هاردا هه‌ڵناوه‌رێت
بۆیه ئه‌و دڕندانه حه‌زیان نه‌کرد ئه‌م
گه‌شاوه‌یه‌ت
ببێته جوانیه‌ك تا خۆی به گشت جیهان
بناسێنێت
ئه‌م گه‌له گوورگه تۆیان کرده نێچیری
ده‌ستی خۆیان
وه‌ك چۆن گورگێکی برسی ئاسکێکی بێ
ده‌سه‌ڵات ببینێت
چاویان بریبوه چاوه‌کانت و کردیانیته
قوربانی ژه‌مێکیان
خنجیلانه‌که‌م ئه‌وانه زۆر له گورگ
هاترو برسی ترن
هه‌رچی هه‌ست و سۆز بێ له دڵیان‌دا
په‌روه‌رده نه‌کرا بوو
هه‌رچی بڵێیت ئنسانیه‌ت له رۆحیاندا په‌ره‌ی
نه‌سه‌ند بوو
تۆیه‌ك که تازه سۆزی خۆشه‌ویستی له
دڵتا چرۆی کرد بوو
هه‌ر به‌و سۆزه‌شه‌وه هه‌ستت به گه‌وره‌ی
ژیان کرد بوو
که پره له چه‌ندین هه‌ستی ناسك و چه‌ندین
شتی جوان
ئه‌ی کیژۆڵه نازداره بێ‌تاوان و گوناهه که
ئاخۆ ئه‌بێ زه‌می تۆ چی بێ وا به‌و
کاره قێزه‌ونه ژیان
به‌جێبهێڵت و ماڵئاوایمان لێ بکه‌یت
ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو که خۆشه‌ویستت
به‌دی کرد بوو ؟
یان بۆ ئه‌وه بوو که دوارۆژێکت بۆ خۆت
نیشان کرد بوو؟
نه‌فره‌تت لێ بێت بیر‌و باوه‌ری ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مرۆ
روده‌که‌یته هه‌ر لایه‌ك پره له گریان و
شین و رۆرۆ
ئه‌ی نازداره(17)
ساڵه که هه‌موو شه‌وێك بیرت لێ ده‌که‌مه‌وه
چی بکه‌م به ده‌ست خۆم نیه ناتوانم ئه‌م
کۆچه به‌زۆر پێکراوه‌ت
له بیر خۆم به‌رمه‌وه
ئاخۆ ئێستا یاری غه‌مبار چه‌ند چاوه‌روان بێت
به تاسه‌وه
رۆژێك بێت و بگه‌رێیه‌وه نێو باوه‌شی به و
سۆزه‌ی جارانه‌وه
به‌ڵام بڵێم چی نازدار گیان تۆ
چاوه‌کانت بۆ هه‌تا هه‌تا لێك نا
هه‌ر ئاوات و هه‌ستێکت هه‌بوو هه‌روا ئاسان
به گۆر سپێردرا
ئه‌ی فریشته جوانه‌که هه‌رگیز له‌یادت
ناکه‌م ... له بیر ناچیته‌وه
بێ گوناهی تۆ ... بێ تاوانی تۆ
هه‌موو کات له‌به‌ر چاو ده‌مێنێته‌وه .
خونچه سوره‌که رۆژێکیش دێت ئه‌و گه‌له
گورگه بکه‌ونه داوی راوێکه‌وه.
ببنه نێچیری ده‌ستی راوکه‌ران و
خۆیان بۆ نه‌ناسرێته‌وه
ئه‌ی په‌پووله رۆح سوکه‌که زۆر به
ئازاره‌وه ماڵئاوایت لێ کردین
ئه‌ی ئه‌ستێره گه‌شه‌که‌ی ئاسمان ... ئه‌ی
په‌لکه زێرینه که‌ی ده‌می به‌یانیان
ده ماڵئاوا .... ئه‌ی گووڵه باخه‌که‌ی نێو‌و
باخی به‌هاران
ئه‌ی کیژۆڵه نازداره‌که‌ی ناو نازداران
ماڵئاوا .... ماڵئاوا
|
چاوه ..هۆڵندا
2007.04.29 |
|
|
بێزاری
|
|
ئــازیزم بیرت دێت چه‌ند خۆش
بوو یه‌که‌م ژوانمان؟
که پڕ بوو له هه‌ستی ناسك بۆ هه‌ردووکــمان.
جوانترین په‌یمان نوسرا
له نێوانمان.
كه بۆ یه‌ك بین تا كۆتای ژیان.
له نێوان مانگ و ڕۆژ و ساڵدا.
خــوشه‌ویستیت زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند له دڵمدا.
ئه‌م زه‌مینه‌ش هه‌تا لێی بروانیت گه‌وره‌تر
خۆی نیشان ده‌دا.
له‌نێوان ئه‌م زه‌مینه‌دا نه‌مزانی که‌سێك
هه‌یه عاشقی چاوه‌کانت بووه.
بـــه‌ته‌ماشاکردنت لـــه بیر خۆی چووه و
مه‌ست بووه
هیــــواخوازه پێت بـــــگا ....
هـــــیواداره لێت تێبگـــا
حــــه‌ز به ئاشنا بونــــــی چاوه‌کانی تۆ
ده‌کــــــــــا
ڕۆحــه‌که‌م منیش وه‌ك ئه‌و زۆر له‌مێژه
عاشقی چاوه‌کانی تۆم
عاشق به نــــاوت به چـــاوت به شـــارو
به خـــاکتم
هــه‌موو چرکه‌و کاتێ له خه‌یالمی و له‌گه‌ڵت
ده‌دوێــم
بـــاسی یه‌که‌م ژوان و رۆژه‌کانی داهاتوت بۆ
ده‌کـــه‌م
خـــۆزگه چــاوه‌روانی مـــاوه‌که‌ی کـــورت
بـــوایـــه
تـــادڵی منـــــــیش ئه‌وه‌نــده بریندار
نه‌کـــــرایــه
دڵــــه‌که‌م ئیتر من پێت ناڵێم تۆم خــۆش
ده‌وێـــت
تــــا خۆت هه‌ســـت بکه‌یـــت چـــه‌ندم تۆ
ده‌وێـــت
ئێستـــــــــا ژیــــــــــان پره له
بێـــــزاری بـــۆ من
بــــێزارم له چاوه‌روانی له خۆشی له
پێکه‌نین له داهاتووم
لـــــــــــه‌و کــاتـانه‌ی بـــێ
تــــــــۆم و بۆتـــــــۆ ده‌گریـــم
لـــــه‌و ســاتــانه‌ی که به‌خه‌یاڵ له‌گه‌ڵ
تۆم و بۆ تۆ ده‌دوێم
گــیانه خۆشه‌ویســـتی ووشه‌یــــــه‌کی
هه‌تا بڵێت جـــوانـــه
به‌ڵام سه‌د داخ لــــه‌لای زۆر که‌س
هێــشتـــا بێ ناونیشانه
هه‌ناسه‌که‌م هه‌ر تۆی خۆشه‌ویستم هه‌ر تۆی
هاوسه‌ری ژینم
ئه‌م دڵه‌ی من بۆ تۆنه‌بێت به‌هیچ که‌سێکی
که‌ی نابه‌خشــــم.
|
چاوه ..هۆڵندا
2007.11.23 |
|
|
::.
6
.:: |
|
::.
5
.:: |
|
::.
4
.:: |
|
::.
3
.:: |
|
::.
2
.:: |
|
::.
1
.:: |
|
|
|