|
:.ماڵپه‌ڕه
به‌سووده‌كان.: |
|
|
|
|
|
:.ده‌رباز یونس.: |
|
خه‌می غوربه‌تیشت
ئه‌خۆم یه‌كه‌م كتێبی هۆنراوه‌یی به‌ڕێز و لاوی هه‌ست
ناسك ده‌رباز یونسه.ئه‌م كتێبی هۆنراوه‌یه چه‌ندین
هۆنراوه‌ی خۆش و ناسكی تێدایه. له لایه‌ن ناوبراو
كراوه‌ته دیاری بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.ئیمه‌ش سوپاسی
ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزیان
ده‌خوازین.ده‌توانن بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه
شیعریه‌ی ده‌رباز یونس كلیك له‌م به‌سته‌ره‌ی
خواره‌وه بكه‌ن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی كلیك ئێره بكه
|
|
هه‌رچی هه‌یه با به‌شی كه‌ین |
|
هه‌رچی هه‌یه با به‌شی
که‌ین
کامه ده‌مار خوێن بۆ به‌رۆکی خه‌م ده‌با
با ڕه‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه
له چاولێکنان و نوستنا
له ژین و ژان و مردنا
له ماچی لێو و گه‌ردنا
با به‌شی که‌ین
با به‌شی که‌ین
له سه‌رمه‌ست بوون
له نێو خه‌یاڵی به‌ربه‌ست بوون
له ڕۆژگاری شیرین و تاڵ
خه‌ون و خه‌یاڵ
خه‌وتنی سه‌رگوڵێکی ئاڵ
هه‌رچی هه‌یه با به‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه
له حه‌زی مه‌ست و ئاره‌زوو
له یادگاری ڕۆژانی زوو
له توڕه بوون ، له پێکه‌نین
خه‌می ئاڵێ به‌رۆکی ژین
هه‌رچیت هه‌یه
هه‌رچیم هه‌یه
با به‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه
با به‌شی که‌ین
خه‌می ده‌روون
جوانی گه‌ردوون
سه‌فه‌ری کانی لێڵ و ڕوون
هه‌رچی هه‌یه
با به نیوه
هه‌رچیت دیوه و
هه‌رچیم دیوه
با به‌شی که‌ین
هه‌رچی هه‌یه
با به‌شی که‌ین
چرای خه‌م و تاڵی ژیان
به یه‌که‌وه خامۆشی که‌ین
با به‌شی که‌ین
خه‌می سینه بسوتێنین
ڕه‌شپۆشی که‌ین
هه‌رچیم هه‌یه
به‌شی ئه‌که‌م به‌س له‌گه‌ڵ تۆ
هه‌رچیت هه‌یه
بێنه به‌شم به‌شم مه‌خۆ
|
| |
|
|
|
|