|
جه‌ژن
و جه‌ژنانه‌ی من |
|
كه ئه‌ڵێن ئه‌مڕۆ جه‌ژنه
خۆشی و شادی ئه‌بارێت
هه‌موو لایه‌ك به تاسه‌وه‌و به دڵی خۆش
دێن و ده‌چن بێ خه‌م وه‌ك گوڵی گه‌ش
كه‌چی لای من ڕۆژی خه‌م و هه‌ڵوه‌رینه
ڕۆژئ فیراق و بێ كه‌سی و شینه
ئه‌و ڕۆژه جه‌ژنم بوو كه تۆم تیا ناسی
ئاواته‌كانم به باڵای به‌رزی تۆداهه‌ڵواسی
جه‌ژنانه‌ی من هه‌ر ئه‌وه بوو كه پێت ووتم
هۆگری تۆم
ئه‌وكات پشكۆت یه‌كه‌م خونچه له ناو باخی
ئاره‌زووم
ئێستاش كه تۆ نیت و من بێ تۆم.كه‌ی من
ئه‌وه‌م جه‌ژنه
كه ژوانی تۆم مسۆگه‌ر بێت شه‌ویش بێت ئه‌و
شه‌وه‌م جه‌ژنه
موباره‌ك بادی جه‌ژنم لێمه‌كه‌ن جه‌ژنی من
ڕۆیشت
له‌گه‌ڵ دوا ووته‌ی ماڵئاوایی گوڵم مه‌ڵی من
نیشت |
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
7-10-2007-سه‌روچاوه |
|
منی
ته‌نها |
|
له
ناو ده‌ریا و شه‌پۆلی خه‌م
به ته‌نهایی وه‌ستاوم
فرمێسكی خوێن ئه‌بارێنم
نازانم من چۆن ماوم
هاوا ئه‌گه‌م و ئه‌گریم
كزه‌ی لێ دێت هه‌ناوم
ڕۆژانی ڕابردووی عمرم
وه‌كو خه‌و دێته به‌ر چاوم
تۆ جێت هێشتم له شه‌وێكدا
بێ ماڵئاوایی
بۆ دووری تۆ له كوێ بێنم
كه‌سیك بكات دڵنه‌وایی
من نازانم بۆچی هێنده
هۆگرت بووم
كه ئه‌مزانی داری وه‌فات بێ سێبه‌ره
سه‌ره‌نجامی خۆشه‌ویستی تۆ بێ به‌ره
ئێستاس یاران
لێم مه‌پرسن بۆچی هێنده
مه‌ستی شه‌راب و مه‌یم
كه لێوانی تۆم نه‌بێ گوڵم
ئیتر به‌چی من مه‌ست ببم. |
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
1\11\2007-هه‌ولێر |
|
شه‌وی جه‌ژنم |
|
وام
ده‌زانی یه‌كه‌م چرپه كه پێم ده‌گات
یه‌كه‌م نامه كه له ده‌رگای دڵم ئه‌دات
یه‌كه‌م یادگار كه له ژینم خۆی زیاد ئه‌كات
یه‌كه‌م جه‌ژنه پیرۆزه كه زه‌نگ ئه‌دات
له خامه‌كه‌ی تۆوه بۆم ڕائه‌كات
له‌م هه‌سته‌ی تۆوه شه‌پۆل ئه‌دات
دڵی به‌ردت بۆ یه‌كه‌م جار نه‌م ئه‌كات
وام ده‌زانئ له‌م شه‌وه بێ ده‌نگه‌دا
له‌م بێ كه‌سی و بێ سۆزیه‌دا
خۆشئ و شادی‌م له لای تۆوه بۆ دێته‌وه
نامه‌ئ ژیان و ئاشتبونه‌وه‌ی ده‌كرێته‌وه
نه‌م ئه‌زانئ ئه‌م هه‌سته‌ی تۆ
دڵی ڕه‌ق و بێزاری تۆ
گشت چراكان خامۆش ئه‌كات
مۆمی سۆزم بۆ هه‌میشه بێ نوور ئه‌كات. |
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
11\12-10-2007
سه‌روچاوه |
|
ڕازی دڵت بدركێنه |
|
ورده ورده هه‌وڵت ئه‌دا
خۆت له دڵم نزیك كه‌یته‌وه
نیگاكانت هێمای ئه‌دا
كه ئه‌ته‌وێت گرێكانم بكه‌یته‌وه
هه‌وڵت ئه‌دا ببیت به شا
به‌سه‌ر دڵ و ده‌رونمه‌وه
تۆ ئه‌ته‌ویت ببیته ئیلهام
بڕژێیته ناو هۆنراوه‌مه‌وه
نه‌ت ئه‌زانی ئه‌م دڵه‌ی من
زۆر له مێژه ده‌رگاكانی كراوه‌ته‌وه
ئه‌م ده‌رونه‌ی منی شاعیر
بۆته كۆیله به ده‌ست نیگاكانی تۆوه
ئیلهامی گشت هۆنراوه‌یه‌كم
له‌سه‌رچاوه‌ی عه‌شقی تۆوه هه‌ڵقوڵاوه
به‌ڵام چی بكه‌م ته‌نها جارێك
ووشه‌یه‌كم له نه‌بیستی
نه‌چرپه‌یه‌ك كه پێم بڵێی
واتاكانی خۆشه‌ویستی. |
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
18\19- 10 – 2007
هه‌ولێر |
|
بمگێڕنه‌وه سه‌رده‌می وه‌فا |
سه‌رده‌مانێك سروشتی ژیان وابوو
عه‌شق و وه‌فا ده‌وری هه‌موو شتێكی دابوو
عاشق سه‌ری له پێش پێی بوو
نۆ دولبه‌ری هه‌موو كات سه‌ر له ڕێ بوو
بێباكانه ئه‌چووه جێی ژوانی دڵداره‌كه‌ی
گوڵی وه‌فای ئه‌كرده سه‌ری یاره‌كه‌ی
په‌پوولانه شه‌و تا به‌یان ئه‌سوتا
به ده‌وری په‌روانه‌ی گوڵی پڕ وه‌فا
بولبولانه نه‌غمه‌ی ئه‌دا بۆ باخی ژیان
قه‌فه‌زی ژینی ئه‌شكاند وه‌فا و دڵسۆزانه
ئه‌وسا ژیان چه‌ند شیرین و چه‌نده جوان
بوو
كه بۆ عه‌شق ته‌نها وه‌فا پێشه‌وا بوو
من تێناگه‌م زه‌مانی من بۆچی وایه
وه‌فا ڕۆیشت،وا باری كرد تاهه‌تایه
عه‌شقێكی سارد ماوه‌ته‌وه بێ مانایه
چی له‌عشق كه‌م؟سه‌رابێكه.دوور وه‌فایه
ئیتر یاران لێم مه‌پرسن من بۆ دوورم
دوور له عه‌شق و عه‌شقبازی،جوانی و یارم
له‌م ته‌مه زۆره‌ی ئاسمانی عه‌شقا
كه‌سیكم نه‌دی به‌لانه بگا.هه‌رباڵی شكا
(بیاد) ئه‌یه‌وێت دڵی هه‌رده‌م ئازاد بێت
دوور له به‌ندو خه‌می دڵڕه‌قانی زه‌مانه
بێت
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێت ئه‌ڵێ منم بۆ تۆ یار
سبه‌ی به‌ڵێن شكێنه و دڵ و جه‌رگت ئه‌دا
له دار
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
10-10-2007
سەروچاوە |
|