|
:.ماڵپه‌ڕه
به‌سووده‌كان.: |
|
|
|
|
|
:.د.به‌یاد یه‌حیا.: |
 |
|
ئیلهامی من |
|
ئازیزه‌كه‌م
دڵه پڕ خه‌م و تاسه‌كه‌م
تۆ پێت ووتم
من تێناگه‌م
له ژیان و ئازار ناگه‌م
له ته‌نهای و غوربه‌ت ناگه‌م
پێت ئه‌وتم
كه تێناگه‌م حه‌سره‌ت چیه؟
پێت ئه‌وتم
كه نازانم فرمێسك و ژان
چاوانی بێ خه‌م
هه‌نسك و خه‌وزران
پێم ووتی بۆ؟
چۆن وا ئه‌ڵێی بێ به‌ڵگه و هۆ؟
وتت چونكه تۆ نه‌تدیوه
نه‌تبیستووه له ژیانتا
هیچ كاتێك خه‌م
له ئاسمانتا هیچ كاتێك ته‌م
تۆ بێئاگایت له‌م ژیانه
له‌م دنیا پڕ خه‌م و ژانه
وه‌ڵام ئه‌ده‌م به چاوانم
من تێئه‌گه‌م باش ئه‌زانم
له ژیانت له ئازارت
له فرمێسك و دڵی غه‌مبارت
وامه‌زانه من دوورم له خه‌م و ئازار
منی هه‌ژاهر
وه‌ك شاخی كۆنه ساڵ
له ناو ژیانێكی جه‌نجاڵ
وون نه‌بووم و پێگه‌یشتووم
وا پشكووتوه خونچه‌ی ئاره‌زووم
ئه‌م تاڵیه پێی گه‌یاندم
شیرینی چیه تێی گه‌یاندم
به‌لام گیانه من ناتوانم
بۆ تۆ بێژم خه‌مه‌كانم
ئیلهامی من
وا له ناو باوه‌شێكه
له ناو وورده ماچی گوڵێكه
كه به په‌نجه نه‌رماكانی
به ووته شیرینه‌كانی
زمانی به‌ستراوم
دڵه‌ی سوتاوم
بدوێنێت و بخاته گۆ
ئه‌وسا تێده‌گه‌یت
من چیم و من كێم؟
ئه‌وسا تێده‌گه‌یت |
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
هاوینی 2007 |
|
|
|
::.
6
.:: |
|
::.
5
.:: |
|
::.
4
.:: |
|
::.
3
.:: |
|
::.
2
.:: |
|
::.
1 .:: |
|
|
|