|
زه‌ماوه‌ندی
سه‌ری
ساڵه
و
منیش
ئه‌مشه‌و
له
به‌ر
ڕۆشنایی
مۆمێکا
نۆته‌ی
ئاوازێ
دائه‌نێم
گریان
ئه‌چڕێ..
زه‌ماوه‌نده
و
منیش
ئه‌مشه‌و
له
سوچێکی
ژووره‌که‌ما
به
ئه‌سپایی
له‌گه‌ڵ
تارمایی
خۆما
ئه‌دوێم
ئه‌دوێم
و
ئه‌دوێم..
تا
بتوانم
ئه‌و
گریانه‌ی
که
ده‌مێکه
له
گه‌رووما
قه‌تیسماوه
به
ئاوازێ
ده‌ری
بڕم
ئاوازێکی
گریاناوی..
زه‌ماوه‌نده
و
دڵه‌ی
نامۆم
شیوه‌نیه‌تی
بۆ
دووری
و
جوودایی
شیوه‌نیه‌تی
بۆ
سه‌فه‌ری
بێ
ماڵئاوایی
ئای
له‌م
شه‌وه!
من
ئه‌گریم
و
فرمێسکه‌کان
نۆته‌کانم
ئه‌سڕنه‌وه
یاده‌کانت..
نووقمی
ده‌ریای
خه‌مم
ئه‌که‌ن
هه‌ر
به‌و
شه‌وه
هاوار
ئه‌که‌م
جگه
له
ده‌نگه
نووساوه‌که‌ی
خۆم
نه‌بێ
هیچ
نابیستم..
ئای
له‌م
جه‌ژنه!
من
ئه‌گریم
و
گڕی
مۆمێک
دڵنه‌واییم
ئه‌داته‌وه
پاش
چه‌ند
ساتێ
ئه‌و
ئه‌سووتێ
و
منیش
فرمێسک
بۆ
ته‌نیایی
و
نامۆیی
خۆم
ئه‌هۆنمه‌وه!!..
****
شه‌وی
ماڵئاوایی
ئه‌مشه‌و
جه‌ژنی
ساڵی
نوێیه
وا
خه‌ڵکی
مه‌ستی
شادین
و
منی
ته‌نیاش
به
دڵێکی
پڕ
له
تاسه
و
حه‌سره‌ته‌وه
ماڵئاوایی
له
وه‌رزێکی
پڕ
له
خۆزگه
و
خه‌ونی
سه‌وزی
ته‌مه‌ن
ئه‌که‌م،
هیچ
شادمان
نیم
به‌م
جه‌ژنه
به‌ڵام
چیبکه‌م؟
ته‌نها
له
به‌ر
لۆمه‌ی
خه‌ڵکی
و
به
ناچاری
وا
پێشوازی
له
ساته‌کانی
ته‌مهنێکی
تری
گه‌وره
بوونم
ئه‌که‌م!..
|
نووسه‌ر:گه‌لاوێژ
حه‌مه قادر
ده‌ربه‌ندیخان |
|