|
ئهم
ویست
ڕازو
نیازه کانت بخه مه ئینجانه ی دڵمه وه
هه ر به شه ماڵی ئه وین
چاوانی بگه شێنمه وه
هیچ زریانێکی شێتانه نه بێ
ڕێگاکان وڕێتمه کانی خؤشه ویستی بیر به
رێته وه
ئه مویست
بتکه مه سه ر تۆپی ئه و شعره ی
که له دایک نه بووه و
هه ر باوه شی تۆی ده وێ
ڕێچکه ی ناخم ئه بڕێ و
لای تۆ پێ ئه گرێ
هه ر خۆم بووم هۆگرت بووم
سۆزم بوو بووه ئه ستێره و
له ئاسمانی تۆدا ئه دره وشا
تۆش زۆر بێ به زه ییانه
هه نگاوت به سه ر دڵما ئه نا
هه ر ڕۆژه و به جۆرێ
گۆرانی په شیمانیت به گوێمدا ئه دا
ئازیز من ئه مویست
داهاتووت بۆ بکه مه گوڵستان و
په پوله ی حه زم بکه ن
ماچی سێوی گۆنات
ئازیز ئه مویست
ڕاست گۆیانه بۆت بدوێم
تاجی شعرت له سه ر بنیم
که چی ئه ت ویست
هاوسات بژین و
دابڕان نه بێته برین وپێکه وه ژیان
ببرین
به ڵام تۆ نه ت توانی
وه ک کاروانێکی شاره زا
ئه و ڕییه ببڕی
چۆن دڵت هات
له خۆشترین ساتی ئه ویندا
جێم بهێڵی جێم بهێڵی
بزه کانی سه ر لێو بتۆرێنی
په پوله ی ده م به ووشه هه ڵفڕێنی
گریان له چاو بێنی و
ساته کانی شه وانی پێکه وه بوون
له ناخه وه ده ربێنی
چۆن دڵت هات
هه ڵبه سته کان هه تیو بکه یت
وێنه کانی پێشانگای دڵ
له ڕه گه وه ده ربهێنی
ئه وه ی ویستت کردت
ئه وه ی په یمان بوو شکاندت
ئه وه ی هه ست بوو تۆراندت
ئه وه ی پێکه نین بوو گریاندت
ئی دی بڕۆ ئه ی بێ وه فا
بڕۆ ئه ی بێ دڵ
دوای تۆ ده ربه ست نابم
ئه بمه هاوڕێ ی هه ڵبه سته کانم
تۆش بڕۆ له گه ڵ کاتێکی تر
بڕۆ له گه ڵ ته مه نێکی تر
به سه ر به ره ژیانێکی تر
خواش حه ز بکا
ئه تبینمه وه جارێکی تر
به شێوه یه کی تر....
|