|
تازه ئیتر چاوه‌کانم له ڕه‌نگی تۆ
پڕناکه‌م
هانای عه‌شقیش بۆ شۆخێکی وه‌ک تۆ نا
به‌م
ئه‌وه‌شی نه‌یه‌ته باخی دڵ
نا یه‌مه ده‌ستی چه‌پکێ گوڵ
تازه دڵم له چه‌ند لاوه شکاوه
جێی ئه‌وینێکی تیا نه ماوه
له‌م په نای بێ که‌سیه‌دا
دڵۆپێ فرمێسکیشم نه ماوه
نازانم چۆن وا ئا سان جێت هێشتم!
چرۆی هیوات وه‌راندم
کۆشکی خۆزگه‌ت ڕووخاندم
ئه‌ی کوا ئه‌و نه‌خشانه‌ی بۆت داڕشتم
ئه‌بێ بڵێم گوڵم به فرمێسک شتم
ڕه‌نجاندن لای تۆ زۆر ئاسان به زارت
دادێ
به‌ڵام لای من هه زاران هۆنراوه‌یه
ووشه‌کان به هه‌نیسک چنراوه‌یه
بۆ ئه‌م ئازاره شیوه‌نێکی
نه‌بڕاوه‌یه
دڵیش با ڵنده‌یه‌کی بێلانه‌یه
له به‌ر بارانه‌و بێ هێلانه‌یه
|